لەبارەی جام رەشكردنی ئۆتۆمبێل رێنمایی نوێ دەدرێت
ھاتووچۆ ساڵانە مۆڵەت دەدات و بڕێك پارە وەردەگیرێت
K24 - سلێمانی
وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان لەبارەی جام رەشكردنی ئۆتۆمبێل رێنمایی نوێ دەدات و لە بەرامبەر پێدانی مۆڵەتی جام رەشكردنیش بڕێك پارە دیار كراوە.
بەگوێرەی پەیجی ترافیك ئێف ئێم، پەیجی فەرمی ھاتووچۆی سلێمانی، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم له رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتووچۆی هه‌رێمه‌وه چه‌ند مه‌رجێكی بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌ركرد كه به له‌زگه‌ی تایبه‌ت به رێژه‌ی 30% بۆ 50% جامه‌كانیان رهشكراوه.
ئاماژە بەوەكراوە، له‌ماده‌ی دووه‌مدا مۆڵه‌ت ده‌دات به‌جام ره‌شكردن بۆ كه‌سانێك كه خاوه‌نه‌كانیان كه‌سێتی مه‌عنه‌وین، یان به‌رامبه‌ر به‌بڕێك رسوماتی دیاریكراو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند مه‌رجێكی بڵاوكرده‌وه.
مه‌رجه‌كان:.
ـ پێشكه‌شكردنی داواكاری به‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ی كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێ تۆماركراوه.
ـ پێویسته تابلۆكه‌ی هی هه‌رێم بێت.
ـ مۆڵه‌ته‌كه‌ش بۆ یه‌ك ساڵه و ساڵانه ده‌بێت نوێ بكرێته‌وه.
ـ بڕی 400 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه به‌ڕێژه‌ی 30% ره‌ش كراوه.
ـ بڕی 600 هه‌زار وه‌رده‌گیرێت به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی 2/ب كه ئۆتۆمبێله‌كانیان جام ره‌ش ده‌كه‌ن و رێژه‌كه‌ی 30%.
ـ بڕی 800 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت به رێژه‌ی 50% بێت.
ـ ملیۆنێك و 200 هه‌زار دیناری عێراقی، ساڵانه وه‌رده‌گیرێت بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه بڕگه‌ی 2/ب له‌ماده‌ی چواره‌م به رێژه‌ی 50%.
ـ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له كۆمپانیاوه جامی پشته‌وه‌و ته‌نیشتی سه‌ر سندوق ره‌شن به‌ده‌رن له‌م رێنماییه.
ـ بڕی 20 هه‌زار دینار رۆژانه وه‌ك سزای دواكه‌وتن له خاوه‌نی ئۆتۆمبێل وه‌رده‌گیرێت ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی جام رهشكردنهوهكهی نوێ نه‌كه‌نه‌وه.
ـ بڕی 25 هه‌زار دیناریش وه‌كو رسوماتی كارگێری وه‌رده‌گیرێت له‌كاتی پێشكه‌شكردنی مۆڵه‌تی جام ره‌ش كردن یان نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت.