لایەکی شەقامێکی سەرەکی سلێمانی دادەخرێت

"ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە"

K24 – سلێمانی:

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە، لایەکی شەقامی سەرەکی راپەڕین – سلێمانی دادەخرێت.

لە راگەیەندراوێکدا، هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرایکردووە، نۆژەنکردنەوەکە له‌به‌رده‌م زانكۆی ئه‌مەریكی تاوه‌كو باخی به‌ختیاری ئه‌نجامده‌درێت.

هاتووچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران بە ئاگابن و هەماهەنگ بن تاوەکە رێگاکە نۆژەندەکرێتەوە چونکە ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە.