ئاگاداریه‌ك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه
خولێك لە كۆلێژی ھێزی ئاسمانی عێراق دەكرێتەوە
K24 - ھەولێر
لە راگەیەندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داوا له ده‌رچووانی قۆناغی ئاماده‌یی (به‌شی زانستی) ده‌كات، ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی خۆبه‌خشانه‌ی خوێندنیان هه‌یه له خولی (80)ی كۆلێژی هێزی ئاسمانی عێراقی و ده‌رچوونیان وه‌ك ئه‌فسه‌ری فڕۆكه‌وانی، ده‌توانن له رێگه‌ی بنه‌كه‌كانی خۆبه‌خشینی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تاكه‌كان و خۆبه‌خشه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ناویان تۆمار بكه‌ن.
لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە ھاتووە: "ناونووسین لە رۆژی سێشەممە 5/11/2019 دەستپێدەكات و تا رۆژی پێنجشەممە 14/11/2019 بەردەوام دەبێت".
ئاماژە بەوەشكراوە: "دانیشتووانی سنووری ھەردوو پارێزگای ھەولێر و دھۆك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تاكەكان و خۆبەخشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە لە كۆمەڵگەی دەروازەی ھەولێر- سەر رێگای شەقڵاوە و دانیشتووانی پارێزگاكانی سلێمانی و كەركووك و ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین لە بنكەی خۆبەخشی سلێمانی گەڕەكی سەرچنار دەبێت".
وەزارەتی پێشمەرگە روونكردووەتەوە: "پێشكەشكار دەبێ خاوەن رەگەزنامەی عێراقی بێت و دایك و باوكی عێراقی بن، ھەروەھا تەمەنی لە 18 ساڵ كەمتر نەبێت و دەرچووی ساڵانی خوێندنی 2014 تا 2019 بێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "دەرچووی خوێندنی ئامادەیی زانستی بێت و كۆنمرەی 65% كەمتر نەبێت. كەسوكاری شەھیدان مەرجی كۆنمرە نایانگرێتەوە".
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داوا له ده‌رچوانی قۆناغی ئاماده‌یی (به‌شی زانستی) ده‌كات، ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی خۆبه‌خشانه‌ی خوێندنیان هه‌یه له خولی (80)ی كۆلێژی هێزی ئاسمانی عێراقی و ده‌رچوونیان وه‌ك ئه‌فسه‌ری فڕۆكه‌وانی ، ده‌توانن له رێگه‌ی بنه‌كه‌كانی خۆبه‌خشینی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تاكه‌كان و خۆبه‌خشه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ناویان تۆمار بكه‌ن ، به‌م شێوه‌و مه‌رجانه‌ی لای خواره‌وه:
كات و ماوه‌ی ناو تۆماركردن :
ناونوسین له رۆژی سێ شه‌ممه 5/11/2019 ده‌ست پێده‌كات و تا رۆژی پێنج شه‌ممه 14/11/2019 به‌رده‌وام ده‌بێت.
شوێنه‌كانی ناو تۆماركردن:
1. دانیشتوانی سنووری هه‌ردوو پارێزگای هه‌و‌لێرو دهۆك / له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تاكه‌كان و خۆبه‌خشه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ، كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی هه‌ولێر/ سه‌ر رێگای هه‌ولێر- شه‌قڵاوه.
2. دانیشتوانی پارێزگاكانی كه‌ركوك و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ردوو ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین / له بنكه‌ی خۆبه‌خشی سلێمانی / سلێمانی - گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار.
مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن :
پێشكه‌شكار ده‌بێ خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بێت و له دایك و باوكێكی عێراقی بێت.
ته‌مه‌نی له 18 ساڵ كه‌متر نه‌بێت، واتا له دایكبوی 1/1/1997 تا 31/12/2001 بێت.
ده‌رچووی ساڵانی خوێندنی 2014 تا 2019 بێت.
ده‌رچووی خوێندنی ئاماده‌یی به‌شی زانستی بێت و كۆنمره‌ی له %65 كه‌متر نه‌بێت.
كه‌سوكاری شه‌هیدان ، مه‌رجی كۆنمره نایانگرێته‌وه.
پێویسته خۆبه‌خشی پێشكه‌شكار، له تاقیكردنه‌وه‌كانی پزیشكی و جه‌سته‌ی و توانای هزریی ده‌ربچێ.
پێویسته پێشكه‌شكار ئینتیمای بۆ گه‌ل و نیشتیمان هه‌بێت.
سزا نه‌درابێت له‌سه‌ر هیچ كه‌تن و تاوانێكی ئابڕووبه‌رانه و تاوانه‌كانی تیرۆر تایبه‌ت به ئاسایشی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
خوو ره‌وشتی به‌رزو خاوه‌ن ره‌فتاری چاك بێت.
پێشتر له هیچ خولێكی ئه‌كادیمیاو كۆلێژه‌كانی سه‌ربازی ده‌رنه‌كرابێ یان لێی نه‌كشابێته‌وه.
پێویسته له چاوپێكه‌وتن ده‌ربچێت.
پێداویستیه‌كانی ناو تۆماركردن :
بڕانامه‌ی خوێندن (وێنه‌ی ره‌سه‌ن – ئه‌سڵی) ، له‌گه‌ڵ (4) دانه‌ی كۆپیكراو.
ناسنامه‌ی باری شارستانی – ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی – كارتی زانیاری – فۆرمی خۆراك، (كارتی نیشتمانی) ، هه‌موو پێداویستیه‌كان ده‌بێت له‌گه‌ڵ وێنه ره‌سه‌ن (ئه‌سڵی) ه‌كه (4) دانه‌ی كۆپیكراویشیان ئاماده‌بێت.
ناسنامه‌ی شارستانی و ره‌گه‌زنامه‌و كارتی زانیاری و فۆرمی خۆراكی دایك و باوك ، وێنه‌ی ره‌سه‌ن به (4) وێنه‌ی كۆپیكراوه‌وه.
گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری دایك و باوك ، وێنه‌ی ره‌سه‌ن به (4) وێنه‌ی كۆپیكراوه‌وه.
(8) وێنه‌ی تایبه‌تی خۆبه‌خش ، ره‌نگاوره‌نگ و پشتی سپی بێت.
