مەسرور بارزانی و شاندێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا کۆدەبنەوە
باس لە چەند پرسێک دەکەن
K24 – ههولێر:
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا کۆدەبێتەوە.
شاندەکە بە سەرۆکایەتی ئادەم سمیس و ئەندامیەتی مات گەیتز، ئلیسا سلۆتکن ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکا لە پارتی کۆماری و چوار ئەندامی پارتی دیموکراتەکان دەبێت.
لە کۆبوونەوەکەدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و واشنتن و بارودۆخی عێراق و ناوچەکە دەکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئەم شاندە رەوشی ئێستای سووریا و کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە رۆژئاوای کوردستان تاوتوێ دەکەن و دواتر لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆدەبنەوە،