ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر 9 كه‌سایه‌تی و كیانێكی نزیك له ئێران‌دا سه‌پاند
یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه كوڕی خامهنهئییه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر 9 كه‌سایه‌تی و كیانێكی په‌یوه‌ست به كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا سه‌پاند.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاندووه، واشنتن سزای به‌سه‌ر 9 كه‌سایه‌تی و كیانێكی په‌یوه‌ست به ئێران‌دا سه‌پاندووه.
روونیشیكرده‌وه، سه‌پاندنی ئه‌و سزایه هاوكاته له‌گه‌ڵ یادی 40 ساڵه‌ی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له تاران‌دا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، موجته‌با خامه‌نه‌ئی كوڕی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێرانه.