تره‌مپ دژی ئێران ڤیدیۆیه‌كی كه‌ربه‌لا بڵاوده‌كاته‌وه
40 ساڵ به‌سه‌ر رووداوی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له تاران تێده‌په‌ڕێت
K24 – هه‌ولێر:
40 ساڵ به‌سه‌ر رووداوی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له تاران تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام ئه‌مساڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له رێی تویته‌ره‌وه، به جۆرێكی دیكه و جیاواز له ساڵانی رابردوو ئه‌و یاده‌ی كرده‌وه.
یادی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مساڵ له كاتێكدایه، كه له عێراق و لوبنان خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر یه‌كێك له داواكارییه سیاسییه‌كانیان بووه‌ته كۆتایهێنان به هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌تی ئێران له وڵاته‌كانیان.
ئه‌مه‌ریكا به وردی چاودێری ره‌وشی خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ردوو وڵات ده‌كات، به‌و پێیه‌ی به‌غدا و به‌یروت بوونه‌ته جێپێیه‌كی تۆكمه بۆ سیاسه‌تی ئێران له دژی ئه‌مه‌ریكا.

خۆپیشانده‌ره عێراقییه‌كان، سه‌ره‌ڕای هاومه‌زهه‌بی و په‌یوه‌ستیی رووحیان به مه‌رجه‌عیه‌ته ته‌قلیدییه‌كانی شیعه‌وه، دژی هه‌ژموونی سیاسه‌تی ئێران له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یان و ئه‌و كاره‌كته‌ره سیاسییانه وه‌ستاونه‌ته‌وه، كه ده‌سه‌ڵاتیان له عێراق هه‌یه و وابه‌سته‌ن به سیاسه‌ته‌كانی تارانه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، كه له رێی تویته‌كانییه‌وه میدیای جیهانی به خۆیه‌وه سه‌رقاڵكردووه، به شێوازی خۆی یادی ئه‌و كاره‌ساته‌ی كرده‌وه، كه 40 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له تاران‌دا هات.
تره‌مپ، به‌وه ناسراوه كه راشكاوانه قسه ده‌كات و باس له هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌و تویته‌ی ریتویت كردووه، كه تێیدا خۆپیشانده‌ره عێراقییه‌كان ئاگر به به‌شێكی دیواری كونسوڵخانه‌ی ئێران له كه‌ربه‌لا به‌رده‌ده‌ن و به‌ردبارانی ده‌كه‌ن.

له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه خۆپیشانده‌ره عێراقییه‌كان، ئاڵای عێراقیان له‌سه‌ر دیواره‌كانی كونسوڵخانه‌ی ئێران به‌رز كردووه‌ته‌وه. ئه‌وان به زمانی عه‌ره‌بی درووشمی (ئێران بۆ ده‌ره‌وه، كه‌ربه‌لا ئازاد ده‌بێت)، ئه‌مه ئه‌و درووشمه‌یه، وه‌ك چاودێران ده‌ڵێن بووه‌ته سیمبوڵی راته‌كین و هه‌ڵسانه‌وه‌ی عێراق له ژێر هه‌ژموونی سیاسه‌تی ئێران‌دا. له كاتێكدا هه‌میشه به‌رپرسانی باڵای ئێران بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، خه‌ڵكی عێراق نایه‌وێت ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یان بمێننه‌وه.