ئێران گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی بۆ به‌غدا و نه‌جه‌ف راگرت

ئێران داوا لە زیاتكاران دەكات سەردانی نەجەف نەكەن

K24 - ھەولێر

بەھۆی ئاڵۆزییەكانی ئەمدواییەی بەغدا، ئێران گەشتیی فڕۆكەوانی بۆ بەغدا و نەجەف راگرت.

مەقسود ئەسعەدی، بەڕێوبەری گشتیی كۆمەڵەی كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكانی ئێران رایگەیاند، سەرجەم گەشتەكانی كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكانی ئێران بۆ بەغدا و نەجەف راگیراوە.

راشیگەیاندووە، دەستپێكردنەوەی گەشتەكانیان پەیوەندی بە ئاسایی بوونەوەی بارودۆخی عێراق ھەیە و تا بەردەوامی ئەم دۆخەی ئێستای عێراق ھیچ گەشتێكی فڕۆكەوانیان بۆ بەغدا و نەجەف نابێت.

لەلایەكی دیكەشەوە مەسعود حوسێنیان سەركونسوڵی ئێران لە كەربەلا رایگەیاندووە، لە ئێستادا بارودۆخ بۆ سەردانی زیارەتكارانی ئێرانی بۆ شارەكانی عێراق باش نییە و داواش دەكات ھاووڵاتیانی ئێرانی گەشتەكانیان دوا بخەن.

ھ.م