ھەسەدە ھێرشێكی چەكدارەكانی سەر بە توركیای تێكشكاند

"میلیشیاكان دەیانەوێت رێگەی نێوان تەل تەمر و گوندی ئەبوراسێن کۆنتڕۆڵ بکەن"

K24 - ھەولێر

هێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) هێرشێکی چەکدارە میلیشیاكانی سەر بە توركیایان لە نزیک سەرێکانی تێکشکاند.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرای كرد، هەسەدە جیا لە بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی چەکدارە میلیشیاكان، هێرشی کردە سەر گوندەکانی دەوروبەری ئەبوراسێن لە باشووری سەرێکانی.

روانگەی سووریا دەڵێت "هێزەکانی پاڵپشتیکراو لەلایەن سوپای تورکیاوە، دەیانەوێت رێگەی نێوان تەل تەمر و  گوندی ئەبوراسێن کۆنتڕۆڵ بکەن".

ھ.م