دیداری مێری هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی عێراق دەدات
کوردستان24 سپۆنسەریی دەکات
K24 – هه‌ولێر:
ئەمڕۆ سێشەممە، ئینستیتیوتی مێری دیدارێک ئەنجام دەدات و د. دلاوەر عەلادین، سەرۆکی ئینستیتیوتی مێری، لە لێدوانێکدا بۆ کوردستا24 رایگەیاند، مەبەستمانە سیاستەمەدار و کاربەدەستانی ناوچەکە بە دیالۆگ بگەنە چارەسەر.
راشیگەیاند، مەبەستمانە کاربەدەستان لێرە باس لە هۆکاری ئاڵۆزیی و کێشەکان بکەن و هۆکار و چارەسەرییەکانی دەستنیشان بکەن.
ئاماژەی بەوەش دا، لە پانێڵی یەکەمی ئەمڕۆ، باس لە دۆخی ئێستای عێراق دەکرێت و دواتریش باس لە رۆڵی هێزە هەرێمایەتییەکان و دۆخی ئاوارەکان دەکەین.
گوتیشی، لە دیدارەکەدا باس لە رۆڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاڵۆزییەکانی ئێستا دەکرێت.
به سپۆنسه‌ریی میدیایی كوردستان24، سبه‌ی دیداری مێری 2019 له شاری هه‌ولێری پایته‌خت، ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات. سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی له رۆژی دووه‌می دیداره‌كه‌دا، دیبه‌یتێكی تایبه‌تی ده‌بێت.
دیداره‌كه له ژێر ناوونیشانی "كۆتاییهێنان بە جەنگ و بردنەوەی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" له كاتژمێر (09:00)ی سه‌ر له به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه (5ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2019) تا ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه (6ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2019) به‌رده‌وام ده‌بێت.