كوردستان خۆی بۆ پێشھاتەكانی عێراق ئامادە دەكات
گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی عێراق و ناوچەكە دەكەن
K24 - ھەولێر
كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی ھەرسێ سەرۆكایەتییەكەی ھەرێمی كوردستان و كەسی یەكەمی لایەنە سیاسییەكان بە بەشداریی سەرۆك كۆماری عێراق لە ھەولێر دەستی پێ كرد.
بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان24، تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكە، تاووتوێكردنی دۆخی ئێستای عێراق و چۆنیەتی مامەڵەكردنە لەگەڵ پێشھاتەكانی عێراق و ناوچەكە.
كۆبوونه‌وه‌ی بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان و سەرۆك كۆماری عێراق و كەسی یەكەمی لایەنە سیاسییەكان، هاوكاتە لەگەڵ ئەو بارودۆخه‌ی له به‌غدا به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كان و هه‌وڵه‌كانی گۆڕینی حكوومه‌تی عێراق و ھەمواركردنەوەی دەستوور هاتووه‌ته ئاراوه. له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراقدا به سه‌رپه‌رشتی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێككهتبوون و یه‌كێك له خاڵه‌كانیش هه‌مواركردنه‌وه‌ی چه‌ند بڕگه‌یه‌كی ده‌ستووری عێراق بوو.
به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی رابردوودا له رێگه‌ی په‌یام و به‌یاننامه‌كانیانه‌وه وێڕای ده‌ربڕینی پاڵپشتی بۆ باشكردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك، ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه ئه‌و بارودۆخه‌ی له عێراق هه‌یه كه‌ڵه‌كه‌بووی كه‌مته‌رخه‌میی حكوومه‌ته‌كانی پێشوو و جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستووری عێراقه.
ھەر ئەمڕۆش ھەرسێ سەرۆكایەتییەكەی ھەرێمی كوردستان بۆ تاووتوێكردنی دۆخی عێراق و ناوچەكە كۆبوونەوە.