هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆدەبنەوە
لەگەڵ سەرۆك كۆمار و لایەنە سیاسییەكان گفتوگۆ دەكەن
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه و دواتر بە بەشداریی سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كۆبوونەوەیەكی بەرفراوان بەڕێوە دەچێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، بڕیاره کاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، هه‌ر سێ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه بریتین له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حكوومه‌ت و په‌رله‌مان، كۆببنه‌وه.
كوردستان24 زانیوویه‌تی ره‌وشی ئێستای عێراق و ناوچه‌كه، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێت.
دوا به‌دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش، بڕیاره هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به به‌شداریی سه‌رۆك كۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان ئه‌نجام بده‌ن و دۆخی ئێستای عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێت.
دوێنێ ئێوارەش بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق گه‌یشته شاری هه‌ولێر و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە وەزیرەكان پێشوازی لێ كرا.
ھ.م