13 لایه‌نی كوردی داوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له كه‌ركووك ده‌كه‌ن
هه‌وڵ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك ده‌درێت
K24- هه‌ولێر:
سێزده لایەنی سیاسی کوردی، داوای چونە دەرەوەی هێزە سەربازیەکان لەناو شاری کەرکووك بۆ دەرەوەی ئەو پارێزگایە دەکەن و پێشنیاز دەکەن، هێزی پۆلیسی خۆجێی دۆسیه‌ی ئەمنیی شارەکە بگرێتە دەست.
هەرچەنده پارتیی دیموکراتی کوردستان لەکەرکوك نییە، بەڵام بەتەلهفۆن قسەیان لەگەڵ کراوە و ئەوانیش له‌باره‌ی ئه‌م پرسه لەگەڵ لایەنەکانی دیكه هاوڕان.
پارتی پێشنیازی بۆ لایەنەکان کردووە، له دوای هێوربوونەوەی دۆخی عێراق، شاندێك بۆ سەردانی بەغدا پێك بهێنن و به فەرمی داوای چوونە دەرەوەی ئەو هێزانە له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بكه‌ن، كه له‌ناو شاری كه‌ركووكن.
ماوه‌ی زیاتر لە دووساڵە، دۆخی کەرکووك نائاساییه و پارێزگارێکی سەپێنراو ئیدارەی ئه‌و پارێزگایه دەكات، هێزێکی نامۆش لە شارەکەدایه.
H.B