سبه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه
سه‌رۆك كۆماری عێراق و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم و لایه‌نه‌كانیش كۆده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاووتوێكردنی پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كۆببنه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، سبه‌ی كاتژمێر (10:00)ی پێشنیوه‌ڕۆ، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆ تاووتوێكردنی ره‌وشی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كۆ ببنه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی فراوان به به‌شداریی به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت.
كۆبوونه‌وه‌كه له كاتێكدایه، له به‌غدا لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ هه‌مواركردنی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق دروست كراوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گۆڕانكاری له كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یدا بكات.
هاوكات خۆپیشانده‌رانی عێراق داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ سه‌رۆك كۆماری عێراق، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت و له لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێ كرا.