سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئەنجومەنی بازرگانیی عێراقی بەریتانی دەکات
بارۆنس نیکلسن: حکوومەتی بەریتانیا ئامادەیە بۆ هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە جێبەجێکردنی کارنامەکەی لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری
K24- ههولێر:
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٩/١١/٤ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی ئەنجومەنی بازرگانیی عێراقی - بەریتانی کرد، بە سەرۆکایەتیی بارۆنس ئێما نیکلسن، نوێنەری سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بۆ کاروباری بازرگانیی لەگەڵ عێراق.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گەشەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان و عێراق کرا.
بارۆنس نیکلسن ئاماژەی بەوە دا، حکوومەتی بەریتانیا ئامادەیە هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بكات لە جێبەجێکردنی کارنامەکەی لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و پشت نەبەستن بە یەك سەرچاوەی داهات.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە، ئامانجێکی لە پێشینەی کابینەی نۆیەم ئەوەیە، لە رێگەی پێشخستنی تواناکان و دۆزینەی بازاڕ بۆ بەرهەمەکانی ناوخۆ، هەرێمی کوردستان لە کۆمەڵگەیەکی بەکاربەرەوە بکاتە بەرهەمهێنەر.
H.B
