سه‌رۆك كۆمار گه‌یشته هه‌ولێر
له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه كۆده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازیی لێ كرا.
بڕیاره له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌ولێر، به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان، بۆ تاووتوێكردنی ره‌وشی عێراق و گۆڕانكارییه هه‌نووكه‌ییه‌كانی ناوچه‌كه كۆببێته‌وه.



