نرخی کانزا زەردەکە دابەزی
نرخی كانزاكان
ئۆنسەیەک زێڕ بە رێژەی 0.27% بۆ 1507.05 دۆلار دابەزی.
بە گوێرەی پۆلێنی کۆمێکسی بەر بە بۆرسەی نیویۆرکی بازرگانی، گرێبەستە داهاتووەکانی زێڕ بۆ مانگی کانوونی یەکەم بە رێژەی 0.27% بۆ 1507.05 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک دابەزی.
هاوکات لە مامەڵەکانی رۆژی رابردوو بۆ 1506.95 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک دابەزی.
هەروەها خاڵی 1496.00 بە هێڵی پاڵپشتی و خاڵی 1519.00 بە خاڵی بەرگری بۆ زێڕ دانراوە.
لە لایەکی دیکەوە پێنوێنی دۆلار، کە پێوەری دراوی ئەمەریکییە بەرامبەر سەبەتەی شەش دراوە سەرەکییەکە بە رێژەی 0.04 بۆ 94.405 خاڵ بەرزبووەوە.
لە هەمان کاتدا بە گوێرەی کۆمێکس، نرخی زیو بۆ مانگی کانوونی یەکەم بە رێژەی 0.3% بۆ 18.012 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک دابەزی، لە کاتێکدا نرخی مس بۆ مانگی کانوونی یەکەم بە رێژەی 0.34% بۆ 2.672 دۆلار بۆ هەر رەتڵێک بەرزبووەوە.
ھ.م