نوێترین لێدوانی رووسیا لەبارەی هەسەدە و حکوومەتی سووریا
هەڵوێستی خۆیان رادەگەیەنن
K24 – ههولێر:
سێرگی ڤێشینین، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، مۆسکۆ ئامادەیە هاوکاری کورد و سووریا بکات بەمەبەستی گواستنەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە بۆ ناو سوپای سووریا.
راشیگەیاند، ئامادەین هاوکاری هەردوولا بکەین تاکو دانوستانەکانیان دەستپێبکەن.
کۆتایی مانگی رابردوو، هەسەدە رایگەیاند، لە سنووری نێوان سووریا و تورکیا دەکشێننەوە و لەجێی ئەوان هێزەکانی حکوومەتی سووریا ئەرکی پاراستنی ئەو ناوچانە دەگرنە ئەستۆ.
هەسەدە ئامادەیی خۆیشی نیشاندابوو تاوەکو دانوستانەکانیان لەگەڵ حکوومەتی سووریا دەستپێبکەنەوە بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ رووسیا رێککەوتن.
Sputnik