موسه‌نا ئه‌مین: خۆپیشاندان مافێكی ره‌وای خه‌ڵكه به‌ڵام مه‌ترسی له زه‌مینه‌سازی بۆ كوده‌تا هه‌یه
"2 مادده زامنی ماف و ئیمتیازه‌كانی كورد ده‌كه‌ن به‌ڵام مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه كه هه‌وڵه‌كان بۆ كوده‌تا بن"
K24- هه‌ولێر:
موسه‌نا ئه‌مین، په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتوو له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی هه‌مواركردنه‌وه یانیش گۆڕینی ده‌ستووری عێراق تایبه‌ت به كوردستان 24 ده‌ڵێت: گۆڕینی ده‌ستوور كارێكی ئه‌سته‌مه، ئه‌گه‌ر ره‌شنووسێكی نوێ له شوێنی ده‌ستووری ئێستا ئاماده نه‌كرابێت.
ئه‌م قسانه‌ی ئه‌مین له میانه‌ی دیدارێكدا هاتوون، كه له چوارچێوه‌ی دیداری مێری له شاری هه‌ولێر به سپۆنسه‌ری كوردستان 24 به‌ڕێوه ده‌چێت و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی ئێستا له‌باره‌ی گۆڕینی ده‌ستووری عێراق ده‌گوزه‌رێت، مه‌ترسی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، چونكه هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه ده‌زانێت، كه ئه‌وه‌ی ئێستا له عێراق هه‌یه، خۆی له تۆپه‌ڵێك گه‌نده‌ڵی، میلیشیا، فه‌وزا و نه‌بوونی بنه‌مای ده‌وڵه‌تدا ده‌بینێته‌وه و له پارێزگاكانی عێراق میلیشیا و حزبه سیاسییه‌كان حوكم ده‌كه‌ن نه‌ك ده‌وڵه‌ت.
گوتیشی: له عێراق یاسا سه‌روه‌ر نییه و دادگاش په‌كی كه‌وتووه و به هه‌زاران دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵكاران له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كه‌وتوون و تا ئێستا رووبه‌ڕووی دادگا نه‌كراونه‌ته‌وه.
باسی ئه‌وه‌شی كرد، ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی ئێستا له عێراق هه‌یه و ئه‌و شه‌راكه‌ته‌ی كورد له به‌غدا هه‌یه‌تی، به‌و ده‌ستوور رێكخراوه، هه‌ر ئه‌م ده‌ستووره‌شه كه هه‌رێمی كوردستانی به یاسایی ناساندووه، بۆیه ئاساییه كورد ترسی له گۆڕینی ده‌ستوور هه‌بێت، چونكه نازانرێت ئه‌و گۆڕینه‌ی ده‌ستوور چ ئه‌نجامێكی بۆ كورد لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، 2 مادده له ده‌ستووری عێراقدا هه‌یه و جه‌خت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی گۆڕینی ده‌ستووری ئێستا ده‌كه‌نه‌وه، یه‌كێكیان مادده‌ی 142ـه و ئه‌وی دیكه‌شیان مادده‌ی 126ـه، له‌و دوو مادده‌یه زه‌مانه‌ت بۆ كورد هه‌یه، كه له مادده‌ی 142ـدا هاتووه، ئه‌گه‌ر هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له ده‌ستووردا بكرێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن 3 پارێزگاوه به رێژه‌ی 2 له‌سه‌ر 3 ره‌ت بكرێته‌وه، ئه‌وا كۆی گۆڕانكارییه‌كه ره‌ت ده‌كرێته‌وه.
گوتیشی: هه‌رچی مادده‌ی 126ـه زه‌مانی ئه‌وه‌ی تێدایه، كه ده‌بێت سه‌رۆك كۆمار به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پڕۆژه‌كه پێشكه‌ش بكات و له په‌رله‌مانیش ده‌بێت 2 له‌سه‌ر 3ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ست بهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت هه‌مواری ده‌ستوور بكرێته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی كه نابێت ده‌ستكاری ئه‌و ماف و ئیمتیازاتانه بكرێت كه به هه‌رێمه‌كان دراون. ئه‌مه‌ش به گوته‌ی خۆی له كاتێكدایه كه سه‌رۆك كۆماری له به‌غدا نوێنه‌رایه‌تی كورد ده‌كات.
هه‌روه‌ها موسه‌نا ئه‌مین گوتی: ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بۆ گۆڕین یانیش هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور بدرێت، پێویست ناكات كورد ترسی هه‌بێت، چونكه ئه‌و دوو مادده‌یه ده‌سته‌به‌ری ده‌سه‌ڵات و ئیمتیازاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كان بۆ كوده‌تا بێت به‌سه‌ر ده‌ستووردا یانیش په‌كخستن و سڕكردنی ده‌ستوور بێت، ئه‌وا شتێكی ئاساییه كه مه‌ترسیمان له‌و گۆڕانكاریانه هه‌بێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كگرتووه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئه‌وه‌ی جێگای مه‌ترسییه خۆپیشاندان نییه، چونكه له‌كاتێكدا گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری باڵی به‌سه‌ر عێراقدا كێشاوه، خۆپێشاندان مافێكی ره‌وای هاووڵاتیانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای مه‌ترسییه ئه‌وه‌یه، كه هه‌ندێ هێزی سیاسی سواری شه‌پۆلی خۆپیشاندانه‌كان بوونه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئاراسته‌ی خۆپێشاندانه‌كان به‌لای توندوتیژیدا ببه‌ن و بارێكی نائاسایی درووست بكه‌ن و له رێگه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه رێگای به‌رده‌م كوده‌تا خۆش بكه‌ن.
H.B