دوو جوتیاری کورد لە خانەقین رفێندران
زانیاری لەبارەیان ئاشکرا دەکرێت
K24 – گەرمیان:
شه‌وی ڕابردوو، له سنووری شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی خانه‌قین لە پارێزگای دیاله، دوو هاووڵاتی به‌ناوی حه‌سه‌ن والی و جه‌لیل بابان رفێنران.
ئەو دوو هاووڵاتییە دانیشتوی شاره‌دێی ڕزگاری سه‌ر به شارۆچكه‌ی كەلارن و خەڵکی گوندی نارینی سەر بەقەرە تەپەن.
سەرچاوەیەکی ئاسایشی گەرمیان بەکوردستان24 راگەیاند، ئه‌م دوو هاووڵاتییه له نزیك گونده‌كه‌ی خۆیان و كه گوندی نارینە، سه‌رقاڵی كێڵانی زه‌وی بوون و له‌ناكاو رفێنراون و تراكتۆره‌كانیان جێماوه له شوێنی كاركردنه‌كه‌یان و خۆیان دیار نین.
ئەو ناوچەیەی ئەو دوو ھاووڵاتیەی لێ رفیندراوە لە ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی و پۆلیسی عێراقیە، بەڵام نازانرێت کێ ئەو دوو ھاوڵاتیەی رفاندووە.
H.J