له گرێ سپی ته‌قینه‌وه روویدا
له گه‌ڕه‌كێكی ناوه‌ڕاستی شاره‌كه بووه
K24 - هه‌ولێر:
له ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی گرێ سپی رۆژئاوای كوردستان كه له‌م دوواییانه‌دا توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده داگیریانكرد ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا.
به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه له گه‌ڕه‌كی جسر له ناوه‌ڕاستی گرێ سپی روویداوه، به‌ڵام هێشتا زانیاریی له‌باره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه رانه‌گه‌یێنراوه.
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه له شارۆچكه‌كه روویدا و به‌و هۆیه‌وه 13 كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.