ئه‌ردۆغان: هێشتا ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه گه‌ڕی سه‌ربازی له سووریا ئه‌نجام ده‌دات
"هێشتا بڕیارم نه‌داوه ئاخۆ له واشنتن له‌گه‌ڵ تره‌مپ كۆده‌بمه‌وه یان نا"
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌خنه‌ی له ئه‌مه‌ریكا گرت و گوتی: تا ئێستاش هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" گه‌ڕی سه‌ربازی له‌و ناوچانه‌ی سووریا ئه‌نجام ده‌دات، كه هه‌ریه‌ك له واشنتن و ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتبوون، هێزه كوردییه‌كان له‌و ناوچانه بكشێنه‌وه.
له وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووساندا له په‌رله‌مانی توركیا ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند، چه‌كدارانی یه‌په‌گه له ناوچه‌ی ئارام نه‌كشاونه‌ته‌وه و هێشتا له ناوچه‌كه چلاكن
سه‌رۆكی توركیا ئاشكراشیكرد، ئه‌و دواتر بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات ئاخۆ له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ واشنتن چاوی به دۆناڵد تره‌مپ ده‌كه‌وێت یان نا، كه بڕیاره له‌م مانگه‌دا سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا بكات.
H.B
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز