نوێترین دیمانه‌ی مێسی میدیاكانی هه‌ژاند
مێسی: زیاتر سه‌یری فیلمی كارتۆنی ده‌كه‌م
لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا له نوێترین دیمانه‌یدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان وانه‌یه‌كی سوودبه‌خشیان له ریمۆنتادایه‌كه‌ی لیڤه‌رپوول وه‌رگرتووه، ده‌شڵێت: به‌هه‌موو شته‌كانی ئانتۆنێلای خێزانم سه‌رسامم.
لیۆنێل مێسی له وه‌ڵامێكدا ستایشی ئاستی ڤێرجیل ڤان دایكی به‌رگریكاری لیڤه‌رپوول ده‌كات و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌و به‌رگریكاره له توانای دا هه‌یه هه‌موو شتێك كۆنترۆڵ بكات، لیۆ ده‌شڵێت: ڤان دایك زۆر به‌خێرایی به‌ره‌نگاری هێرشبه‌ران ده‌بێته‌وه، چونكه باڵای به‌رزه و درێژی قاچه‌كانی یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی گه‌وره به‌ره‌و ڕووی هێرشبه‌ران بنێت و بیانوه‌ستێنێت.
مێسی له باره‌ی تیر شتیگن و مانول نویه‌ر، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌ردووكیان دوو گۆڵپارێزی گه‌وره‌ی تۆپی پێن، گوتیشی: به‌ڵام من زیاتر تیر شگین ده‌ناسم و شاره‌زای ئه‌وم، زۆرباش خوێندنه‌وه بۆ ناوه‌راستكاران و هێرشبه‌ران ده‌كات، به‌ڵام مانوێل نویه‌ر ناناسم و به‌باشی سه‌یری یارییه‌كانی ئه‌و گۆڵپارێزهم نه‌كردووه.
له باره‌ی جیاوازی بارسێلۆنای سه‌رده‌می گواردیۆلا و بارسێلۆنای ئێستا، مێسی گوتی: كاتێكی زۆر له نێوان ئه‌م دوو سه‌رده‌مه تێپه‌ڕیوه، بارسێلۆنای ئێستا ته‌نیا 3 تا 4 یاریزانی سه‌رده‌می گواردیۆلای تێدا ماوه، بێگوومان له دوای گۆاردیۆلا گۆڕانكاری زۆر روویداوه.
له وه‌ڵامێ ئه‌وه‌ی كه كریستیانۆ و ئیبراهیمۆڤیچ زۆر ستایشی خۆیان ده‌كه‌ن، له‌مباره‌یه‌وه مێسی ده‌ڵێت: باشتروایه خه‌ڵك له باره‌ی من قسه بكه‌م نه‌ك خۆم ستایشی خۆم بكه‌م، من خۆم ده‌ناسم و ده‌زانم كێم، ده‌شزانم چیم كردووه و له داهاتووش چی بكه‌م، من پارێزگاری له خۆم ده‌كه‌م، له‌وه‌ش تێده‌گه‌م خه‌ڵكی حه‌ز ناكه‌م مرۆڤه‌كان زۆر به‌شانوباڵی خۆیاندا هه‌ڵبده‌ن.
مێسی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به هه‌موو شتێكی ئانتۆنێلای خێزانی سه‌رسامه، گوتیشی: كاتێك ده‌چمه‌وه ماڵه‌وه ده‌مه‌وێت خۆم له ته‌له‌فۆن و ته‌كنه‌لۆژیا به‌دووربگرم و كاتێكی خۆش له‌گه‌ڵ خێزان و منداڵه‌كان به‌سه‌ربه‌رم.
مێسی گوتیشی: زۆر سه‌یری ته‌له‌ڤزیۆن ناكه‌م، به‌ڵام هه‌ندێك كات سه‌یری دراما ده‌كه‌م، زیاتریش له‌گه‌ڵ منداڵه‌كان سه‌یری فیلمی كارتۆنی ده‌كه‌م.
له به‌رسیڤێكی دیكه‌دا، لیۆنێل مێسی سه‌رسامی خۆی به ئاستی دی یۆنگی ناوه‌راستكاری یانه‌كه‌ی ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت: دی یۆنگ یاریزانێكی ته‌واو كامڵه.
لیۆنێل مێسی ده‌شڵێت: له ڕووی جه‌سته‌یی و عه‌قڵی و راهێنانه‌وه واهه‌ست ده‌كه‌م ته‌مه‌نم 25 ساڵه، هه‌ركاتێك زانیم ناتوانم ئامانجه‌كانم بپێكم و رۆڵی خۆم ببینم یه‌كسه‌ر واز له یاریكردن ده‌هێنم.