به فه‌رمی فابیۆ گرۆسۆ بووه راهێنه‌ری یانه‌ی بریشیا
ماریۆ باڵۆتێلی له‌مه‌ودوا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی گرۆسۆ راهێنان ده‌كات
فابیۆ گرۆسۆی ئیتاڵی به فه‌رمی بووه راهێنه‌ری یانه‌ی بریشیا، به‌مه‌ش ماریۆ باڵۆتێلی له‌مه‌ودوا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌م راهێنه‌ره یاری ده‌كات.
یانه ئیتاڵیه‌كه كه خانه‌ی پێشكۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌ی گرتووه رایگه‌یاندووه فابیۆ گرۆسۆ به‌رگریكاری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا كه له ساڵی2006 نازناوی مۆندیالی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی برده‌وه راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌یان ده‌كات.
بریشیا به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو ئۆجینیۆ كۆرینی له‌كار لادا و گرۆسۆی 41 ساڵیش شه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌ركردایه‌تی یه‌كه‌م یاریی یانه‌كه‌ی ده‌كات.
گرۆسۆ له‌گه‌ڵ تیپی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانی یوڤێنتۆس ده‌ستی به راهێنه‌رایه‌تی كرد پێش ئه‌وه‌ی ببێته راهێنه‌ری یانه‌ی باری له سێریا بی، دوایینجاریش له وه‌رزی 2018 ـ 2019 راهێنه‌ری یانه‌ی هێلاس ڤیرۆنا بووه و شه‌ش مانگ پێش ئێستا ده‌ستی له راهێنه‌رایه‌تی ئه‌و یانه‌یه هه‌ڵگرتووه.
