له كوبانێ به‌ردبارانی هێزێكی هاوبه‌شی توركیا و رووسیا كرا
هۆتافیان له دژی سوپای توركیا و رووسیا كێشا
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی رووسیا و توركیا، دوێنێ دووه‌م گه‌ڕی هاوبه‌شی سه‌ربازییان له باكووری سووریا و له نزیك كوبانێ ئه‌نجامدا، به‌ڵام له لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه به‌ردباران كران.
هێزه هاوبه‌شه‌كه‌ی رووسیا و توركیا، له دووری حه‌وت كیلۆمه‌تر له خۆرهه‌ڵاتی كوبانێ بوون و له لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه به‌ردباران كران.
هێزه هاوبه‌شه‌كه، به‌درێژایی 72 كیلۆمه‌تر و به قوڵی 5 كیلۆمه‌تر له سنووری توركیا سووڕانه‌وه.
خه‌ڵكی كوبانێ له سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی هێزه‌كه وه‌ستان و به‌ردبارانی ئۆتۆمبێله‌كانیان كرد و هۆتافیان له دژی سوپای توركیا و رووسیا كێشا.
سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی رووداوه‌كه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ره‌تیكرده‌وه هیچ رووداوێك روویدابێت.
گه‌ڕی یه‌كه‌می هێزه‌كانی رووسیا و توركیا، رۆژی هه‌ینی رابردوو، له ناوچه‌ی دربێسی ئه‌نجامدرا.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز