ئەمەریكا ئەركی ھێزەكانی لە سووریا فراوان دەكات

"لە رێرزوور تا پارێزگای حەسەكە دەپارێزن"

K24 - ھەولێر

سەرۆكی ئەمەریكا رەزامەندی دەردەبڕێت لەسەر فراوانكردنی ئەركی سەربازی ھێزەكانیان بۆ پاراستنی كێڵگە نەوتییەكانی باكووری رۆژھەڵاتی سووریا.

ئاژانسی ھەواڵی ئەسۆشەیتد پرێس، لە زاری بەرپرسێكی ئەمەریكاوە رایگەیاند، كە دۆناڵد ترەمپ دەربارەی فراوانكردنی ئەركی ھێزەكانی ئەمەریكا لە سووریا رازی بووە بەوەی ھێزەكان ئەركی پاراستنی كێڵگەكانی نەوت لە باكووری رۆژھەڵاتی سووریا لەخۆ بگرن. بەو بڕیارە سەدان سەربازی ئەمەریكی لە سووریا دەمێننەوە و رووبەرەكەی نزیك بە 145 كیلۆمەتری لە رێرزوور تا پارێزگای حەسەكە دەپارێزن.

ھ.م