ئهمهریكا سزاكانی لهسهر كاڵای چین كهمدهكاتهوه
بەشێک دەبێت لە قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی واشنتنن و پەکین
K24 – ههولێر:
سەرچاوەیەکی نزیک لە دانوستاندنە بازرگانییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئهمهریكا و چین رایگەیاندووە، پەکین فشاری خستووەتە سەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئهمهریكا بۆ ئەوەی زیادکردنی پێناسی گومرگی لەسەر چەند کاڵایەکی دیکەی هاوردەکراوی وڵاتەکەی هەڵبگرێت، کە مانگی ئەیلوولی رابردوو سەپاندبووی. ئەو هەنگاوەش بەشێک دەبێت لە قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی واشنتنن و پەکین.
هاوکات دهسهڵاتدارانی چین سەرجەم بازاڕە دارایی و کاڵانی سەوزپۆشکرد، پەناگە ئارامەکانی دابەزاند، کە وەبەرهێنەرانی هاندا دەست بە وەبەرهێنان بکەن.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئهمهریكا لە سەرەتای مانگی ئەیلوولی رابردوو بە رێژەی 15 لە سەدا پێناسی گومرگی بەسەر کاڵای هاوردەکاراوی چینی سەپاند، کە بەرهەمەکانی تەلەڤزیۆن، پەرتووک، پێڵاوی وەرزشی لە خۆگرتبوو.
لەو بارەیەوە رۆژنامەی فاینانشیەڵ تایمز بڵاویکردووەتەوە، کە کۆشکی سپی ههڵسهنگاندن دەکات بۆ ئەوەی ئەو پێناسە گومرگییانە هەڵبگرێت بهمهبهستی ئاسانكاری بۆ گهیشتن به رێككهوتنێكی گشتگری بازرگانی لەگەڵ چین.
هەروەها لە چەند رۆژی رابردوودا ئهمهریكا و چین چەندین گفتوگۆی ئەرێنیان هەبووه، لە نێویدا بابەتی بازرگانی کاڵای کشتووکاڵی بەرووبوومە پەلەوەرییەکان، کە تێیدا ئهمهریكا رازی بوو بە دواخستنی زیادەی پێناسی گومرگی بۆ سەر 250 ملیار دۆلار کاڵای هاوردەکراوی چینی.
هەفتەی رابردووش، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، لە قۆناغی یەکەمی رێککەوتن لەگەڵ چین نزیکبوونەتەوە، کە 60 لەسەدا رێککەوتنی کۆتایی دەبێت و چاوەڕێش دەکرێت بە گوێرەی رێککەوتنە پێناسی گومرگی بۆ زیاتر له 156 ملیار دۆلار کاڵای چینی هەڵبگیرێت کە ئهمهریكا بڕیاری دابوو لە 15 مانگی داهاتوو بیسەپێنێت. بە جۆرێک مۆبایلی زیرهك و لاپتۆپ و یاری منداڵان لە خۆدەگرێت.
لەو بارەیەوە گینگ شوانگ گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین گوتی: هەردوو لایەنی دانوستاندنکار بەردەوامن لە کۆبوونەوەکان.
گووتیشی: راوێژە بازرگانییەکان لە بەرەو پێشچوونە، لەسەر ئەو رێڕەوە دەڕۆین کە پلانی بۆ داڕێژراوە.