چین و فهرهنسا رێكدهكهون
بە بەهای 15 ملیار دۆلار رێککەوتن ئەنجامدەدەن
K24 – ههولێر:
لە میانی سەردانی سەرۆکی فەرەنسا بۆ چین و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتەکە، گرێبەستێک بە بەهای 15 ملیار دۆلاری ئەمهریکیان واژوو كرد.
ئێمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و شی جین پینگ سەرۆکی چین، چەندین رێککەوتنی بازرگانیان لە بواری فڕۆکەوانی و وزە و کشتوکاڵ واژوو کرد، لە ناویاندا رەزامەندی بە 20 کۆمپانیای فەرەنسی درا کە بەرووبوومی پەلەوەری و گۆشتی مانگا و بەراز هەناردەی چین بکەن.
لە بەشێکی دیکەی رێککەوتنەکە سەرۆکی هەردوو وڵات جەختیانکردەوە، کە لە پەیماننامەی واشنتن بۆ کەشوهەوا پەشیمان نابنەوە، لە کاتێکدا بە فەرمی ئەمهریکا لە رێککەوتنە کشایەوە.