کۆریای باشوور بەشداری لە ئاوەدانکردنەوەی عێراق دەکات
بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق کۆنگرەیەک لە ئوردن بەڕێوەدەچێت
K24 - ھەولێر
كۆمپانیاكانی كۆریای باشوور بەنیازن بەشداری لەو پڕۆژانە بكەن، كە بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی عێراق خراوەنەتەڕوو.
ئاژانسی كۆترای كۆری بۆ ھاندانی بازرگانی و وەبەرھێنان رایگەیاندووە، كۆنگرەیەك لە ئوردن بەڕێوەدەبەن، بە ئامانجی ئەوەی كۆمپانیاكانی كۆریای باشوور بەشداربن لەو پڕۆژانەوەی كە بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكانی عێراق خراوەتەڕوو.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لەو كۆنگرەیەدا 14 كۆمپانیای كۆریا باشوور بەشدار دەبن، كە تایبەتن بە ئەندازیاری و كڕین و بیناسازی و كەرەستەكانی، ھەروەھا 8 دامەزراوەی عێراقی ئامادە دەبن لە كۆنگرەكە، كە وەزارەتی وزە و گواستنەوە و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوونیشی تێدایە .
ئاژانسەكە دەڵێت، بەھۆی ئەوەی ئۆردن لە رووی جۆگرافییەوە لە عێراق نزیكە، ساڵی رابردوو رێككەوتنێك بۆ پێشخستنی ھەماھەنگییە ئابوورییەكان لە نێوان كۆریای باشوور و ئوردن واژۆكرا.
ھ.م