شه‌رابی سووریا هه‌نارده‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا ده‌كرێت

20 تۆن لە بەرهەمەکانی هەناردەی ئەمه‌ریکا كردووه‌

K24 – هه‌ولێر:

جەرجیس حەمۆی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای حومس بۆ پیشەسازی ترێ رایگیاند، کۆمپانیاکەیان تایەبەتە بە پیشەسازی شه‌راب، لەمساڵدا بەرهەمەکانی هەناردەی بازاڕەکانی ئەمه‌ریکا و ئەڵمانیا کردووە.

حەمۆی بۆ رۆژنامەی وەتەنی سووری رایگەیاندووە، بەم دواییە کۆمپانیاکەیان بڕی 20 تۆن لە بەرهەمەکانی هەناردەی ئەمه‌ریکا و دوو تۆن نیویشی هەناردەی ئەڵمانیا کردووە، کە هەناردەکردنەکە لە رێگەی بازرگانانەوە بووە، کۆی داهاتەکەشی 40 ملیۆن لیرەی سووری بووە. کە دەکاتە نزیکەی 60 هەزار دۆلاری ئەمه‌ریکی.

بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە گوتیشی: بەم دواییە گرێبەستێکییان بە بەهای 85 هەزار دۆلار لەگەڵ بازرگانێک کردووە بۆ هەناردەکردنی بەرهەمەکانیان بۆ کەنەدا، کە لەم مانگەدا دەست بە هەناردەکردن دەکەن.

هاوکات حەمۆی گوتیشی: فرۆشی کۆمپانیاکە 540 تۆنە بە قازانجی 859 ملیۆن لیرە.

بەگوێرەی پێگەی ئەلیکترۆنییەکەی، بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە بریتین لە شه‌راب و به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌ی ترێی خۆشكراو و خواردنه‌وه‌ كهوولییه‌كانی دیكه‌.