چی دەبوو ئەگەر کەسێک پێش دوو دەیە بایی 100 دۆلار وەبەرهێنانی لە Netflex کردبا
خەرجی زیاتر بۆ بەرهەمهێنانی فیلمە سینەمایی و ئەڵقەکانی تەلەڤزیۆن بکات
K24 – ههولێر:
کۆمپانیای نێتفلێکس ئامانجییەتی خەرجی زیاتر بۆ بەرهەمهێنانی فیلمە سینەمایی و ئەڵقەکانی تەلەڤزیۆن بکات، بۆ ئەوەی زیاتر سەرنجی بینەرانی لە جیهاندا رابکێشێت.
پشکەکانی کۆمپانیاکە بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، بە جۆرێک پشکی نێتفلێکس (NFLX) بە رێژەی 23000% لە 20 ساڵی رابردوودا بەرزبووەتەوە، بۆ نموونە ئەگەر کەسێک ساڵی 2000 بایی 100 دۆلار پشکی کۆمپانیای نێتفلێکسی کڕیبا ئێستا بەهای پشکەکانی بۆ 23 هەزار دۆلار بەرزدەبووەوە.
لە کاتێکدا ئەگەر ئەو کەسە بای 100 دۆلار پشکی کۆمپانیای ئەپڵ (AAPL.O) كڕی بووایە لە هەمان کاتدا ئەوا بەهای پشکەکانی بۆ 7 هەزار و 416 دۆلار بەرزدەبووەوە.
لەسەر ئاستی مامەڵەکردنیشدا، پشکی نێتفلێکس بە رێژەی 1.6% بۆ 288.05 دۆلار دابەزی.