تورکیا ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان بۆردومان دەکات

ترس و دڵەڕاوکێی دروست کردووە

K24 – هه‌ولێر:

لە بەیانی ئەمڕۆوە، توپخانەکانی تورکیا شاخەکانی گوندەکانی شەرانش و بوسەلێ و بھێرێ لە سنوری ناحیەی دەرکاری سەر بە زاخۆ بۆردومان دەکەن.

تۆپارانەکان ترس و دڵەڕاوکێی خستووەتە دڵی خەڵک و تا ئێستا زیانە گیانیی و ماددییەکان نازانرێت.

جەنگی پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیا هاتووەتە ناو خاکی باشووری کوردستان و بەهۆیەوە چەندین گوند چۆڵکراون و دەیان ناوچە و گوندی دیکەش ترس و دڵەڕاوکێیان بۆ دروستبووە.

H.J