وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه روونكردنه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی "خولی فڕۆكه‌وانی" بڵاوده‌كاته‌وه
به 7 خاڵ وه‌ڵامی پرسیاره "باوه‌كان" ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی 7 خاڵی له باره‌ی "كردنه‌وه‌ی خولی فڕۆكه‌وانی" بڵاوده‌كاته‌وه و تێیدا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه ده‌داته‌وه كه له‌لایه‌ن خوازیارانه‌وه ئاراسته‌یان ده‌كرێت.
به گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌كه، ئاره‌زوومه‌ندانی خوولی فڕۆكه‌وانی، چه‌ند پرسیارێكی تایبه‌ت به خووله‌كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ته‌كه ده‌كه‌ن و سه‌نته‌ری میدیایی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش له‌م 7 خاڵه‌ی خواره‌وه، وه‌ڵامی پرسیاره‌كان ده‌داته‌وه.
1- خوله‌كه خوێندنی كۆلیژی سه‌ربازیه و ماوه‌كه‌ی نزیكه‌ی (3) ساڵه.
2- پێداویستی و شوێنی مانه‌وه‌و مه‌سروفات له ماوه‌ی خوله‌كه، له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌بێت.
3- به‌شداربوو دوای ده‌رچوونی له تاقیكردنه‌وه، له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكی خوله‌كه موچه‌ی بۆ دیاری ده‌كرێ و ماوه‌ی خوله‌كه‌شی به خزمه‌ت بۆ ئه‌ژمار ده‌كرێت.
3- به‌شداربوو، دوای ته‌واوكردنی ئه‌و (3) ساڵه‌ی خوێندن و مه‌شق، ده‌بێته ئه‌فسه‌ری فڕۆكه‌وانی له هێزی ئاسمانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق.
4- شوێنی ناونوسین بۆ ئاره‌زوومه‌ندانی سنووری پارێزگاكانی كه‌ركوك و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان/ سلێمانی - گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار – پشت هۆڵی ئۆسكار – باره‌گای بنكه‌ی تاكه‌كان و خۆبه‌خشانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
5- شوێنی ناونووسین بۆ ئاره‌زوومه‌ندانی سنووری هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێرو دهۆك / هه‌ولێر – سه‌ر رێگای گشتی هه‌ولێر- پیرمام (مه‌سیف) – له‌ناو كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی هه‌ولێر.
6- ماوه‌ی ناونوسین تا رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووه، كه ده‌كاته رێكه‌وتی 14/11/2019.
7- سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكی خوله‌كه، (ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری له كاته‌كه‌یدا نه‌كرێ)، ئه‌وا ده‌كه‌وێته سه‌ره‌تای مانگی 1ی ساڵی 2020.
ئ. م