داوا له كورد ده‌كرێت پڕۆژه‌یه‌ك بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور ئاماده بكات
كورد مه‌رجی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەموارکردنەوەی دەستوورە، بەڵام دوو ماددە بە هێڵی سور دەزانێت، پەرلەمانتارێکیش ئاشکرای دەکات، ئه‌گه‌ر هەمواری دەستوور بۆ خزمەتی هاوڵاتیان بێت ئاسایە کورد دەنگی پێ دەدات. پسپۆرێکی دەستووریش داوا دەکات، کورد پرۆژەیەك بۆ هەمواری دەستوور ئامادە بکات و لەسەر چەند ماددەیەك نەوەستێت.
هەمواری دەستووری عێراق لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستانی خستووه‌ته جموجۆڵيكى سياسىیه‌وه، محه‌مه‌د ئه‌مین فارس، په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌مباره‌یه‌و دەڵێت: هەمواری دەستوور ئاسان نیە و هەرێمی کوردستان پشتگری هەمواری دەستوور دەکات، بەڵام بەبێ دەستکاری مافە دەستووریەکانی هەرێمی کوردستان و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، هه‌ردوو ماده‌ی 142 و 126 كه تایبه‌تن به ماف و ئیمتیازاته‌كانی كورد، هێڵی سوورن.
له‌كاتێكیشدا دیار نیە کام مادە و برگەی دەستوور هەموار دەکرێنەوە، لێژنەی هەمواری دەستووریش نازانن کام مادانە هەموار دەکرێنەوە، ئەوەی لاى کورده‌وه هێڵی سوره، یاسای فیدرڵی و مافە دەستووریەکانی هەرێمی کوردستانە, له‌مباره‌شه‌وه ئارام رەسوڵ، پسپۆری دەستووریيش پێشنیاز دەکات، کورد خۆی بە ماددە و دوو مادەوه سەرقاڵ نەکات و پرۆژەیەك بۆ هەمواری دەستوور ئامادە بکات.
هەمواری دەستووری عێراق ئاسان نیە و بە یەکێك لە دەستوورە وشکەکان دەناسرێت، کورد لەگەڵ هەمواری دەستورە بە مەرجێك هەموارەکە ئەو ماددانە نەگرێتەوە، كه به هه‌مواركردنه‌وه و گۆڕینی زیان به دژی مافە دەستووریەکانی هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نن، لێژنەکەی پەرلەمان و لایەنە سیاسیەکانیش بەرچاویان لە بارەی هەمواری دەستوور روون نیە و پێدەچێت هەموارەکە ببێتە هۆی تێکچوونی پەیوەندی نيوان پێکهاتەکانی عێراق.
H.B