رانيه.. 2 كرێكار له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك كه‌وتنه خواره‌وه و گیانیان له‌ده‌ستدا
به وێنه.. ئامێری سه‌رخستنی بلۆك كه‌وتووه‌ته‌وه خواره‌وه
K24 - رانیه:
دوو كرێكار له كاتی كاركردن له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی سێ نهۆمی له‌ناو بازاڕی رانیه، كه‌وتنه خواره‌وه و گیانیان له‌ده‌ستدا.
په‌یامنێری كوردستان 24 له رانیه رایگه‌یاند، دوو كرێكاره‌كه به ئامێری به‌رزكه‌ره‌وه بلۆكیان بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌كه سه‌رخستووه و ئامێره‌كه‌یان كه‌وتووه‌ته‌وه خواره‌وه.
به‌هۆی رووداوه‌كه‌ش، هه‌ردوو كرێكاره‌كه له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌ك له وێنه‌كانیش ده‌رده‌كه‌وێت، ئامێری سه‌رخستنی بلۆكه‌كه له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م