تره‌مپ: له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان باسی راگرتنی شه‌ڕمان كرد له‌گه‌ڵ كورد
تره‌مپ و ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌دۆغان، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامداوه و تێیدا باسیان له راگرتنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كورد كردووه.
تره‌مپ له تویتێكدا ده‌ڵێت: "په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی باشم له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ئه‌نجامدا، ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعشی پێڕاگه‌یاندم، كه هاوسه‌ر و خوشكێكی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بوون".
له باره‌ی هێرشه‌كانی توركیاش هه‌ر له تویته‌كه‌یدا تره‌مپ ده‌ڵێت: "گفتوگۆكانمان له باره‌ی سنووره‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ سووریا، له‌ناوبردنی تیرۆریستان و راگرتنی شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ كورد بوو، چه‌ند پرسێكی دیكه‌ش تاووتوێ كران".
تره‌مپ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، "به‌خۆشحاڵییه‌وه" چاوه‌ڕێی دیداری خۆی ده‌كات له ئه‌ردۆغان، كه بڕیاره سه‌رۆكی توركیا له 13ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2019 سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكات.
Just had a very good call with President @RTErdogan of Turkey. He informed me that they have captured numerous ISIS fighters that were reported to have escaped during the conflict – including a wife and sister of terrorist killer al Baghdadi….
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) November 6, 2019
ئ. م