ھاتووچۆی ھەولێر شوفێر و خاوەن باڵەخانەكان ئاگادار دەكاتەوە

"وەستانی ئۆتۆمبێل لەسەر شۆستەكان قەدەغەیە"

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر شوفێر و خاوەن باڵەخانە و چێشتخانەكان ئاگادار دەكاتەوە، لەمەودوا ئەو كەسانە سزا دەدرێن كە ئۆتۆمبێل لەسەر شۆستەكان رادەگرن.

لە راگەیەندراوێكدا ھاتووچۆی ھەولێر دەڵێ: "وەستانی ئۆتۆمبێل لەسەر شۆستەی زۆربەی شەقامەكان دەبیندرێت بەتایبەتی لە شەقامەكانی 30 مەتری و 60 مەتری، كە سیمایەكی ناشیرینی بەخشیوە و شوێنی ھاتووچۆكردنی ھاووڵاتیانی پیادەیە و داگیریان كردووە، ئەمەش وایكردووە ھاووڵاتیان ھاتووچۆ بەسەر شەقامەكان دا بكەن".

ھاتووچۆی ھەولێر خاوەن باڵەخانەكان ئاگادار دەكاتەوە: "وەستانی ئۆتۆمبێل لەسەر شۆستەكان قەدەغەیە و بە پێچەوانەوە تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبن و ئۆتۆمبێلەكە سزا دەدرێت بە بڕی 20 ھەزار دینار".