هه‌فته‌ی داهاتوو یه‌كه‌م دانیشتنی گوێگرتن له دۆسیه‌ی لادانی تره‌مپ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
لیژنه‌ی هه‌واڵگری نوێنه‌ران به‌دواداچوون ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری هه‌واڵگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، ئاده‌م شیڤ، رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو، یه‌كه‌م دانیشتنی تایبه‌ت به پرسی له‌كارلادانی تره‌مپ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا راشیگه‌یاند، گه‌وره دیپلۆماتكاری ئه‌مه‌ریكا له ئۆكراینا، ویلیا‌م تایلۆر و جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه، جۆرج كینت، رۆژی 13ی ئه‌م مانگه گه‌واهیدانی خۆیان له به‌رده‌م نوێنه‌ران ده‌خه‌نه‌ڕوو.
گوتیشی: باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له ئۆكراینا، ماری یۆڤانۆڤیچ، رۆژی 15ی ئه‌م مانگه له به‌رده‌م نوێنه‌ران ئاماده ده‌بێت.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، دیموكراته‌كان به‌سه‌ریدا زاڵن. ده‌یانه‌وێت لێكۆڵینه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكراینا بكه‌ن، كه تێیدا تره‌مپ داوای كردبوو، لێكۆڵینه‌وه له كوڕێكی جۆ بایدنی ركابه‌ری بكه‌ن.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر