ئەگەری دواکەوتنی رێککەوتنی بازرگانی نێوان واشنتن و پەکین له ئارادایه
بە هۆی بەردەوامی گفتوگۆکان
K24 – ههولێر:
بەرپرسێکی باڵا لە ئیدارەی ئەمهریکا بۆ رۆیتەرز رایگەیاند، رێککەوتنی بازرگانی نێوان واشنتن و پەکین، ئەگەری هەیە دوا بکەوێت بۆ دوای مانگی کانوونی یەکەمی دهاتوو، ئەوەش بە هۆی بەردەوامی گفتوگۆکان لەبارەی وردەکاری رێککەوتنەکە.
ئەو بەرپرسە ئەمهریکییە گوتیشی: تاوەکو ئێستا مەترسی هەیە کە رێککەوتنەكه ئەنجام نهدەرێت، بەڵام ئەگەرەکان بە رێککەوتن زیاترن لە ئەگەری رێکنەکەوتن.
هاوکات ئاماژە بەوەشدەدات، گوشارەکانی چین بە هەڵگرتنی ئەو پێناسە گومرگییانەی کە واشنتن مانگی ئەیلوول سەپاندبووی، هۆکارە بۆ سستکردنەوەی بەرەو پێشچوونەکان، بەڵام تا ئێستا بابەتە لەسەر مێزی دانوستاندنە.
هەروەها ئەو بەرپرسە ئەمهریکیە باس لەوەدەکات چین هەوڵدەدات رێککەوتنەكه زوو ئەنجامبدرێت، چونکە دەیەوێت دۆخەکە بقۆزێتەوە، بە تایبەت ئەمهریکا لە ژێر گوشاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەیەتی بەهۆی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی لادانی لە دەسەڵات، هەوڵەکانی بۆ دووبارە سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی 2020.