ئاگادارییەک لە پڕۆژەی رووناکی سەبارەت بە سوودوەرگرتن لە داشکاندنی قەرزەکان

داشکاندنی قەرزی پێش رووناکی لە رێگەی ئی پسوولەوە تاوەکو سبەی کاتژمێر 12ی شەو بەردەوام دەبێت و لە رێگەی راستەوخۆش، تاوەکو 6ی ئێوارە دەبێت.

چوارشەممە 9ی ئەیلوولی 2026، بەپێی دوایین ئاماری پڕۆژەی رووناکی، ژمارەی ئەو هاوبەشانەی کە سوودمەند بوون لە داشکاندنی قەرزەکانی پێش پڕۆژەکە گەیشتووەتە زیاتر لە 650 هەزار کەس.

هاوکات ئاماژە بەوە کراوە بۆ ئەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێت بەشێوەی راستەوخۆ لە بنکەکان قەرزەکانیان بدەن، سبەی کۆتا وادەیە بۆ سوود وەرگرتن لە داشکاندنی قەرزی پێش رووناکی و کاتی کارکردنی فرۆشیارییەکانی وزەش لە سنووری هەولێر یەک و دوو، سۆران، پیرمام، کۆیە، خەبات و شەقڵاوە تاوەکو کاتژمێر 6:00ی ئێوارە دەبێت، بەڵام لە بنکەکانی دیکە دەوام تاوەکوو کاتژمێر 4:00ی ئێوارەیە،

هاوکات پرۆژەی رووناکی ئاماژەشی داوە، هاوبەشان دەتوانن لە رێگەی ئی پسوولەوە تاوەکوو کاتژمێر 12:00شەو قەرزەکانیان بدەنەوە.

لە ئاگادارییەکەی پڕۆژەی رووناکی هاتووە، ماوەی دیاریکراو بۆ داشکاندنی قەرزەکان بەهیچ جۆرێک درێژ ناکرێتەوە.