ئەمەریکا لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی ئەمەریکی لە تاوانەکانی سووریا دەکات

ئایا تورکیا و میلیشیاکانی چەکی ئەمەریکییان بۆ تاوانی جەنگ بەکارهێناوە؟

K24 – هه‌ولێر:

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە دوداچوون بۆ ئەوە دەکات، ئایا تورکیا رێککەوتنی شکاندووە و چەکی ئەمەریکی بۆ تاوانی جەنگ بەکارهێناوە.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بە ئاژانسی سی ئێن ئێنی گوتووە، واشنتن بڕوای وایە ئەو تۆمەتانەی رووبەڕووی تورکیا کراونەتەوە لە راستییەوە نزیکن و ئەمەریکا بە دواداچوونی بۆ دەکات.

تورکیا یەکێکە لە کڕیارەکانی چەکی ئەمەریکا، لە هێرشی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، بەشێک لەو چەکانە دراوە بە میلیشیاکانی سووریا و دژی کورد بەکاریان هێناوە، ئەو میلیشیایانەی تورکیاش لە سووریا، بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ تۆمەتبار دەکرێن.

تەنها لە ساڵی 2018، تورکیا بە بەهای 604 ملیۆن و 300 هەزار دۆلار چەکی لە ئەمەریکا کڕیووە کە مووشەک، بۆمب و مینیش لەخۆ دەگرێت.

CNN