ئەمه‌ریکا بە جەنگی بازرگانی داهاتی پێوانەیی تۆمار دەکات

بە گوێرەی داتاکانی وەزارەتی بازرگانی ئەمه‌ریکا

K24 – هه‌ولێر:

بە گوێرەی داتاکانی وەزارەتی بازرگانی ئەمه‌ریکا، داهاتی وڵاتەکە لە سەپاندنی پێناسی گومرگی ئاستی پێوانەیی تۆمارکردووە.

کۆمپانیای ترەید پارتنەرشیپ لە لێکۆڵینەوەیەکی بۆ داتاکانی وەزارەتی بازرگانی ئەمه‌ریکا ئاماژەی بەوەداوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا حەوت ملیار دۆلاری بەهۆی سەپاندنی پێناسی گومرگی لە مانگی ئەیلوولی رابردوو دەستکەوتووە.

هاوکات بڵاویکردووەتەوە، زیادەی داهاتی پێناسە گومرگییەکانی 9% زیاتر بووە بەراورد بە مانگی ئابی پێش خۆی و 59% زیاتربووە بەراود بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو.

ئەم زیادەیە لە کاتێکدایە ئەمه‌ریکا بە رێژەی 15% پێناسی گومرگی بۆ سەر 125 ملیار دۆلار کاڵای چینی سەپاند و سەرەتای مانگی ئەیلوول چووە بواری جێبەجێکردنەوە، کە لادانی ئەو رێژەیەش بەشێکی گرنگە لە دانوستاندنە بازرگانییەکانی نێوان واشنتن و پەکین.