ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەسەر پرسی ئەتۆمی ئێران کۆدەبێتەوە

لێپێچینەوە دەکەن

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەبارەی چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێران كۆدەبێتەوە.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئەمڕۆ لە بارەی چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێران كۆدەبێتەوە و داو لە ئێرانیش دەكات لەبارەی كاراكردنەوەی بنكە ئەتۆمییەكانی وەڵامی هەبێت.

بەپێی راگەیەندراوی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، كۆبوونەوەی لیژنەی بریاردەرانی ئاژانس ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەدەچێت كە تایبەتە بە پرسی ئەتۆمی ئێران.

بڕیارە لەو كۆبوونەوەیەدا لەبارەی مەترسییەكانی كاراكردنەوەی بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران و ئەو بڕە یۆرانیۆمەی لە بنكەی ئەتۆمی تورقۆزئاباد دۆزراوەتەوە لێپرسینەوە لە ئێران بكرێت.

هەر ئەمڕۆ، لەگەڵ زیادکردنی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم کە پێچەوانەی بەندەکانی رێککەوتنامەی ئەتۆمی ئێرانە، تاران دەرگای دامەزراوە ئەتۆمییەکانی لە پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان دادەخات.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە، خانمە پشکنەرێک کە سەر بە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی جیهانییە بۆ ماوەیەکی کاتی لە ئێران دەستگیر کرا و دواتر ئەو خانمە بۆ وڵاتەکەی خۆی گەڕایەوە و ئێرانی بەجێهێشت.

H.J