تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی دادەخرێت
تونێلی پێشڕەو دادەخرێت
K24 – ههولێر:
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە بۆ ماوەیەکی کاتیی تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی هاتووچۆی سلێمانی: "ئاگاداری شۆفێرانی بەڕێز دەکەین کە رۆژی یەکشەممە واتە بەرواری 10.11.2019 تونێلی پێشڕەو لەکاتژمێر (9) ی بەیانی بۆ (12) ی نیوەڕۆ دادەخرێت بەمەبەستی چاکسازی کردن لە تونێلەکەدا".
تونێلی پێشڕەو شاری سلێمانی و ناحیەی سیتەک پێکەوە دەبەستێتەوە و رێگایەکی سەرەکیی سلێمانی – شارباژێڕە.