پۆ‌مپێیۆ: نابێت جیهان به‌رامبه‌ر گێچهڵكارییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران بێده‌نگ بێت
"ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئێران به‌خێرایی هه‌وڵ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌تۆمی بدات"
K24- هه‌ولێر:
مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، "هه‌نگاوی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌تۆمی له لایه‌ن ئێرانه‌وه جێگای نیگه‌رانییه"، داوای له سه‌رجه‌م وڵاتانیش كرد، "فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر تاران چڕ بكه‌نه‌وه".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه، پۆ‌مپێیۆ گوتی: دوای ئه‌وه‌ی تاران له یه‌كێك له بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ده‌ستی به پیتاندنی یۆرانیۆم كردووه‌ته‌وه، ئه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یه‌ی ئاستی ئه‌تۆمی نیازی رژێمی ئێران و هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه، كه ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ملكه‌چی ئه‌وه بكات، به توندوتیژییه‌كانی ئێران و هه‌وڵه تیرۆریستییه‌كانی رازی بێت، له‌كاتێكدا سه‌روه‌ری سنوور و خاكی چه‌ندین وڵاتانی دراوسێشی به‌زاندووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "فراوانكردنی چالاكیێكی هه‌ستیار له لایه‌ن ئێرانه‌وه كه په‌یوه‌ندی به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمه‌وه هه‌یه، جێگای نیگه‌رانییه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هه‌وڵ بۆ بهرهوپێشبردنێكی خێرای به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بدات".
له به‌یاننامه‌كه‌یدا پۆ‌مپێیۆ جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه هه‌موو وڵاتانی جیهان ئه‌و پێشێلكاریه ئه‌تۆمییانه‌ی رژێمی ئێران ره‌ت بكه‌نه‌وه و هه‌نگاوی جدی بۆ زیادكردنی فشاره‌كانی بۆ سه‌ر تاران بنێن"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "گێچهڵكارییه ئه‌تۆمییه فره جۆره‌كانی ئێران ئه‌مه‌ی ده‌وێت".
H.B