مه‌لا به‌ختیار: په‌رله‌مانی عێراق ده‌سه‌ڵاتی هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده‌ی 140ی نییه
"ئه‌وه‌ی له عێراق ده‌گوزه‌رێت هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نابێت"
K24- سلێمانی:
له باره‌ی دۆخی ئێستای عێراق و خۆپیشاندانه‌كان، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، په‌رله‌مانی عێراق ده‌سه‌ڵاتی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری نییه، مه‌گه‌ر له رێگه‌ی راپرسیه‌كی سه‌رتاسه‌رییه‌وه نه‌بێت.
مه‌لا به‌ختیار گه‌شبینی خۆیشی له‌وه راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له شه‌قامی شڵه‌ژاوی عێراق ده‌گوزه‌رێت، هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی خراپی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نابێت.
H.B