تره‌مپ به بژاردنی دوو ملیۆن دۆلار سزا درا
دادوه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی بڕیاره‌كه‌ی ده‌ركردووه
K24 - هه‌ولێر:
دادوه‌ری نیویۆرك سزای پێبژاردنی دوو ملیۆن دۆلاری به‌سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكادا سه‌پاند، به‌هۆی ئه‌و سكاڵایانه‌ی له باره‌ی به‌كارهێنانی دامه‌زراوه‌كه‌ی بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی سیاسی و بازرگانی خۆی بهكارهیناوه.
دادوه‌ر سالیان سكارپۆلا، رۆژی پێنجشه‌ممه، واژۆی له‌سه‌ر داخستنی دامه‌زراوه‌ی تره‌مپ و دابه‌شكردنی 1.7 ملیۆن دۆلاری دامه‌زراوه‌كه كردووه، كه له دامه‌زراوه قازانجنهویستهكهدا ماوه‌ته‌وه. وێنه‌یه‌كی بڕیاره‌كه‌ش، له رێگه‌ی پۆسته‌وه بۆ پارێزه‌ری تره‌مپ ره‌وانه‌كراوه.
به گوێره‌ی وێبسایتی "الحرة"ی ئه‌مه‌ریكی، ساڵی رابردوو دادوه‌ری گشتی نیویۆرك، سكاڵایه‌كی له دژی تره‌مپ و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی تۆماركردبوو، تێیدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو، دامه‌زراوه‌ی تره‌مپ بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی و سیاسی و هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپیش به‌كارهێنراوه.
ليتیسیا جه‌یمس، داواكاری گشتی نیویۆرك، داوای 2.8 ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بووی له تره‌مپ كردووه، به‌ڵام دادوه‌ر سكارپۆلا، بڕی پاره‌كه‌ی بۆ ته‌نها دوو ملیۆن دۆلار كه‌مكردووه‌ته‌وه.
ئ. م