بوومەلەرزەکەی ئێران سەدان کەسی بریندار کرد
بوومەلەرزەکەی ئێران سەدان کەسی بریندار کرد
K24 – ههولێر:
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پۆینت شەش بە پلەی رێختەر، شارۆچکەی تەرکی سەر بە شاری میانە لە پارێزگای تەورێز هەژاندووە و بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 345 کەسی دیکەش برینداربوون.
میدیاکانی ئێران ئەوەشیان بڵاوکردەوە کە بوومەلەرزەکە زیانی بە چەند خانووێکی گوندەکانی دەوروبەری شاری میانە گەیاندووە.
بوومەلەرزەکە بە گوڕی 5.9 پلەی رێختەربووە و بێجگە لە زیانە گیانییەکان، زیانی ماددی زۆریشی بەدواوە بوو.
BBC