داوای راگرتنی كاره‌كانی لێژنه‌ی هه‌مواری ده‌ستوور ده‌كرێت
له دادگای فیدراڵ سكاڵایان تۆماركردووه
K24- سلێمانی:
ژماره‌یه‌ك پارێزەر لەسنووری سلێمانی ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و داوای ڕاگرتنی کارەکانی لێژنەی ھەموارکردنەوەی دەستووری عێراق دەکەن. بەرپرسێکی پارتیش دەڵیت پێک‌ھێنانی لێژنەکە یاساییە بەڵام دەبێت كورد بەوریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکات.
سمكۆ ئه‌سعه‌د یه‌كێكه له‌و 20 پارێزه‌ره‌ی شاری سلێمانی كه راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، جه‌خت ده‌كاته‌وه، بۆیه داوای راگرتنی كاره‌كانی لێژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌كه‌ن، چونکە پێک‌ھێنانی ئەو لێژنەیەو لەم کاتەدا و بەو پێکھاتەیەی ئێستاوه کارێکی نادەستووریە.
له‌كاتێكیشدا ئه‌و پارێزه‌رانه سکاڵایان لە دادگای باڵای فیدراڵی تۆمار کردووە، به‌سام عه‌لی، به‌رپرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، پێک‌ھێنانی ئەو لێژنەیە بۆ ھەموارکردنەوەی دەستوور لەرووی دەستوریەوە یاساییە، بەڵام پێویسته کورد بە وریاییەوە مامەلە له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه بكات.
پێكهێنانی لێژنه‌كه ھاوکاتە لەگەل فراوانتربوونی خۆپیشاندانەکانی عێراق، بەگوێرەی دواین ئاماریش، ژمارەی کوژراوان لە ریزی خۆپیشاندەران، بۆ زیاتر له ٣٠٠ کەس بەرزبووەتەوە.
H.B