کێڵگەیەکی نەوتی گەورە لە ئێران دۆزرایەوە

ملیارەها بەرمیل نەوت لەخۆدەگرێت

K24 – هه‌ولێر:

حەسەن رۆحانی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاشکرایکرد، کێڵگەیەکی نەوتیی نوێیان لە پارێزگای خوزستان دۆزیوەتەوە.

رۆحانی لەبارەی ئەو کێڵگە نەوتییە رایگەیاند، کێڵگەکە 53 ملیار بەرمیل نەوتی خاوی لە خۆ گرتووە.

10%ی یەدەگی نەوتی جیهان لە ئێرانە و ئەو وڵاتە خاوەن 150 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگە، لەگەڵ ئەوەش بەهۆی سزا ئابوریەکانی سەری، دۆخی ئابووری ئێران خراپە و رێگری لێدەکرێت نەوتەکەی هەناردە بکات.

بەگوێرەی داتاکانی ئاژانسی وزەی جیهانی، لە مانگی 10 ئەمساڵ، هەناردەی نەوتی ئێران بەهۆی سزاکان لە  دوو ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل بۆ 520 هەزار بەرمیل دابەزیووە.

 Sputnik