به فه‌رمی یانه‌ی شوڕته داوا ده‌كات یارییه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر بگوازرێته‌وه
شوڕته داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عه‌ره‌ب ده‌كات
یانه‌ی شوڕته‌ی به‌غدا داوا له فیدراسیۆنی تۆپی پێی عه‌ره‌ب ده‌كات یاری گه‌ڕانه‌وه‌یان دژی نه‌وازیبووی مۆریتانی بۆ هه‌ولێر بگوازنه‌وه.
یانه‌ی شورته‌ی عێراقی له نووسراوێكی فه‌رمیدا داوا ده‌كات یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی له قۆناخی 16ـی پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عه‌ره‌ب بۆ سه‌ر یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر پایته‌خت بگوازنه‌وه.
شوڕته له نووسراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هاوشێوه‌ی یانه‌ی جه‌وییه ده‌یانه‌وێت یارییه‌كه‌یان له هه‌ولێر بكه‌ن، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه شاری هه‌ولێر شوێنێكی ئارامه و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه.
یانه‌ی شوڕته له یاریی چوونی پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عه‌ره‌ب به گۆڵێكی عه‌بلا عه‌بدولزه‌هرا یارییه‌كه‌یان له یانه‌ی نه‌وازیبۆی مۆریتانی برده‌وه، بڕیاریشه یاری گه‌ڕانه‌وه له 25ـی ئه‌م مانگه له یاریگه‌ی كه‌ربه‌لا بكرێت، به‌ڵام یانه‌ی شوڕته ده‌یه‌وێت یارییه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی جه‌وییه له هه‌ولێر بكات.

